٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژێردرا

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 28-5-2019 پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە و تێیدا بە زۆرینەی دەنگى په‌رله‌مانتاران، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان بە 68 دەنگ هەڵبژێردرا.
 
له‌ كۆى 81 ده‌نگى ئاماده‌بووانى په‌رله‌مانتاران، نێچیرڤان ئیدریس بارزانی به‌ ده‌نگى 68 په‌رله‌مانتار به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
 
 
کورتەیەک لە ژیاننامەی نێچیرڤان بارزانی:
 
- نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی
 
- لە 21ی ئەیلوولی 1966 لە حاجی ئۆمەران لەدایكبووە
 
- لە 1975 لەگەڵ بنەماڵەكەیدا ئاوارەی ئێران بوون
 
- خوێندكاری بەشی زانستە سیاسییەكان بووە لە زانكۆی تاران
 
- لە 1989 بووەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی
 
- لە 1996 بووەتە جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
 
- لە 1999 بووەتە سەرۆكوەزیران (كابینەی چوارەم)
 
- 2006 بووەتە سەرۆكوەزیران (كابینەی یەكگرتنەوە)
 
- لە 2011 بۆ 2013 جارێكی دیكە بووەتەوە سەرۆكوەزیران
 
- لە 2013 جارێكی دیكە پۆستی سەرۆكوەزیرانی وەرگرتەوە تاوەكو 2018
 
- لە كۆنگرەی 13ی پارتیدا بووەتە جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان
 
- 3/12/2018 كرایە بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
 
- خێزاندارە و باوكی چوار منداڵە بەناوەكانی (ئیدریس، چیاڤان، رانیە و مایا).
 
- زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی بە تەواوی دەزانێ و عەرەبیش تاڕاددەیەک.
 
 
 
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د
 

هەواڵی پەیوەندیدار