سبه‌ى شه‌قامى 120 مه‌ترى شارى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری شارەوانیی چواری ھەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ى ئێواره به‌شێكى تر‌ى شه‌قامى 120 مه‌ترى شارى هه‌ولێر لە ماجیدی مۆڵه‌وه تا سەر ڕێگای كەركووك كە نۆ كیلۆمەترە به‌ڕووى هاونیشتیمانیان ده‌كرێته‌وه.
ئه‌ندازیار بۆتان خۆشناو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، سبه‌ى ئێواره به‌شى سێیه‌مى شه‌قامى 120 مه‌ترى شارى هه‌ولێر له نێوان شه‌قامى كۆیه تاوه‌كو رێگاى كه‌ركووك به‌ڕووى هاونیشتمانییان ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش جه‌نجاڵى ناوشار كه‌متر ده‌كاته‌وه.
خۆشناو ده‌شلێت، سبه‌ى ئێواره به‌بێ هیچ رێوره‌سمێك شه‌قامه‌كه ده‌كرێته‌وه، ناوبراو پێیشى وایه، به‌شى سێیه‌مى پرۆژه‌كه كه‌مێك جیاوازتره له به‌شه‌كانى تر چونكه هاتوچۆیه‌كى زیاترى له‌سه‌ر ده‌بێت.
هۆى دواكه‌وتنى كردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كه‌ش بؤ ته‌واونه‌كردنى جوانكارى شه‌قامه‌كه ده‌گه‌رێنێته‌وه‌و، راشیده‌گه‌یه‌نێت، چاندنی دار و سه‌وزایى شه‌قامه‌كه كۆتایی هاتووە.
شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر یه‌كێكه له پرۆژه ستراتیژییه گرنگه‌كان و به 36 كیلۆمه‌تر باوه‌ش به شاردا ده‌كات، ئێستا سێ له چواری شه‌قامه‌كه ته‌واو بووه‌و، جه‌نجاڵی ئۆتۆمبێلى له‌ناو شار زۆر كه‌مكردۆته‌وه.
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د




