٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا زریان: بە بەرچاوی ھێزە عێراقییەكانەوە داعش گەنمی جووتیاران دەسووتێنێت

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- فەرماندەیەكی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور گوتی، لەو سنوورە سووتاندنی گەنمی جووتیاران بەردەوامە و داعش بە بەرچاوی ھێزە عێراقییەكانەوە گەنمی جووتیاران دەسووتێنێت، ئەوانیش دەنگ ناكەن و رێگریشیان لێ ناكرێت.

لیوا زریان شێخ وەسانی، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری قەزای مەخموور سووتاندنی گەنمی جووتیاران بەردەوامی ھەیە، بە تایبەت لە سنووری قەراج و باقرت و ناوچەكانی دیكە و تاوەكو ئێستاش گەنمی چەندین گوندیان سووتاندووە بەھۆی ئەوەی سەرانەیان نەداوە بە داعش و دەڕاسەكانیش لە ترسی داعش ناوێرن بچن گەنم بدروونەوە".

شێخ وەسانی گوتیشی، جووتیاران ناوێرن سەرانە بدەن بە داعش لە ترسی ئەوەی تۆمەتبار بكرێن بە داعشبوون و لە بەردەمی ئەوانیش گەنمی جووتیاران دەسوتێنن، كە هێزە عێراقییەكان دەنگ ناكەن و پارێزگاریش لە جووتیاران ناكەن، بۆیە جووتیاران لە دۆخێكی زۆر خراپدا دەژین.

دەشڵێ، تاوەكو ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەكە نەگەڕێتەوە، دۆخی ئەو ناوچانە جێگیر نابێت و داعشیش بەردەوام لە زیادبووندا دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم   

 

هەواڵی پەیوەندیدار