٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سنووری ڕەبیعە بەھۆی دوو تەقینەوەوە نزیکەی ٢٥ کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

زوممار -KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زوممار گوتی، بەھۆی دوو تەقینەوەوە لە سنووری ڕەبیعە نزیکەی ٢٥ کەس بوونە قوربانی.

حەسەن خەلۆ، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زوممار و ڕەبیعە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "جموجووڵی داعش لە سنووری ڕەبیعە و زوممار بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئەمڕۆ لە گوندی عویناتی سەر بە ڕەبیعە سەرەتا بۆمبێکیان تەقاندەوە تاوەکو خەڵک کۆ بووەوە و دواتر ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیایان تەقاندەوە، بەو ھۆیەوە چوار کەس کوژران و٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون و زیانی زۆری ماددیشی لێ کەوتووە."

حەسەن خەلۆ گوتیشی: "ئەمە جاری یەکەم نییە و لە ماوەی ڕابردوو چەندین کردەوەیان لە ناوچەکە ئەنجام داوە و داعش جارێکی دیکە سەری ھەڵداوەتەوە و ھەر دوێنێش گەنجێکی ناوچەکەیان کوشتووە، بۆیە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە زۆر خراپە."

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار