٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژی سێشەممە سەرۆکی هەرێم هەڵدەبژێردرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی سێ شەممەی ئاشکرا کرد، کە خستنەروو و هەڵبژاردنی پاڵێوراوان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
 
لە راگه‌یێندراوێكى سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستاندا، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی کوردستان نێردراوە، هاتووە، کە بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی سێشەممە ٢٨ی٥ی٢٠١٩ی پەرلەمانی کوردستان، خستنەروو و هەڵبژاردنی پاڵێوراوەکان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم دەبێت، بە پێی حوکمی خاڵی ٥ و ٦ی بڕگەی یەکەمی ماددەی ٤ لە یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٩ی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک تا پەسەندکردنی دەستوور.
 
خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار