سەرۆکایەتی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامەکانی دەکات

هەولێر-KDP.info- بە پێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و، واژۆی سەرۆکی پەرلەمانی پێوەیە، داوا لە گشت پەرلەمانتاران دەکات، کە رۆژی سێ شەممه کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ ئامادەی دانیشتنی ئاسایی ژمارە ٦ی ساڵی یەکەم لە خولی پێنجەمی پەرلەمان بن.
دەقی راگەیاندراوەکە:
بانگهێشت
بۆ: گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمانی کوردستان
بە پێی حوکمی بڕگە سێیەمی ماددەی ١٨ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان_عێراق، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ٦ی ئاسایی، ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان_ عێراق، لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٨ی٥ی٢٠١٩دا، تکایە لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بن.
لەگەڵ رێزدا
د. ڤالا فەرید ئیبراهیم
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان_ عێراق




