٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خانەقین.. دەست بە سووتاندنی باغەكانیش كراوە، لیژنەیەك گه‌یشته‌ شاره‌كه

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین-KDP.info- جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی خانەقین گوتی، تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ دۆنم زەویی كشتوكاڵیی كورد سووتێندراوە و ئێستا جگە لە گەنم، دەست بە سووتاندنی باغەكانیش كراوە، بۆیە ئەمڕۆ لیژنەیەك لە پەرلەمانەوە بۆ لێكۆڵینەوە گەیشتووەتە خانەقین.

عەدنان مەنسوور، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سووتاندنی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٠٠دۆنم زەوی و ئێستا جگە لە گەنم، دەست بە سووتاندنی باغەكانیش كراوە، كە باغ ھەیە تەمەنی ١٥٠ ساڵە، بۆیە كێشەكە زۆر گەورە بووە و پێویستی بە چارەسەری خێرا ھەیە".

بە گوتەی مەنسوور، ھەر ئەمڕۆ لیژنەیەك لە پەرلەمانی عێراقەوە گەیشووەتە خانەقین بۆ لێكۆڵینەوە، بەڵام وەك خۆی گوتی، كێشەكە زۆر لەوە گەورەترە بەو لیژنەیە چارەسەر بكرێت و پێوستە لەسەر ئاستی باڵادا چارە بكرێت، چونكە ئەندام لەو لیژنەیەدا ھەیە كە دەستی لە رادەستكردنی خانەقین بە حەشدی شەعبی ھەبووە.

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار