٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زێباری: ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی گەڕاوەتەوە.. لەبارەی كێشەی جووتیارانه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، شاندێكی پەرلەمان لە بەغدایە و ھەوڵ دەدەن ئەمڕۆ چاویان بە سەرۆكوەزیران و وەزیری بازرگانی بكەوێت.

سەباح زێباری، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، شاندێكی پەرلەمانی كوردستان ماوەی دوو رۆژە لە بەغدایە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ بەپرسانی عێراق لەبارەی چەند پرسێكەوە، لەوانە پارەی قەرزی جووتیاران و وەرگرتنی گەنم و چارەكردنی كێشەی جووتیارانی ناوچە كوردستانییەكان، كە دوێنێ لەگەڵ چەند لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراقدا كۆبوونەتەوە، بەڵام بە ھۆی ئەوەی سەرۆكوەزیران لە كوێت بوو، نەیانتوانی بیبینن.

زێباری گوتیشی، ئەمڕۆ سەرۆكوەزیران گەڕاوەتەوە و ھەوڵ دەدرێت شاندی ھەرێم عادل عەبدولمەهدی و وەزیری بازرگانی ببینن و لەبارەی ئەو پرسانەوە گفتوگۆ بكەن، كە تایبەتن بە جووتیارانی ھەرێمی كوردستانەوە.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار