بەرواری: سەرقاڵی راستكردنەوەی یاسایەكین تا وەرزشوانانی هەرێمیش لە شایستەكان سوودمەند بن

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە لیژنەی وەرزش و لاوانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا سەرقاڵی راستكردنەوەی یاسایەكن، بۆ ئەوەی وەرزشوانانی هەرێمی كوردستانیش لە شایستە جۆراوجۆرەكان سوودمەند بن.
یەكێك لە خاڵەكانی كارنامەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا، ئەوە بوو كە پشتیوانی لە بواری وەرزش و پرۆژەكانی لاوان بكات و بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتیان بێت.
د. دیار بەرواری، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە لیژنەی وەرزش و لاوانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێستا دوو پڕۆژەمان لە بەردەستە بۆ ئەوەی وەرزشوانانی هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی عێراق ماف و ئیمتیازاتەكان وەربگرن، چونكە چەندین وەرزشوان و لاوانی كوردستان بۆ عێراق یارییان كردووە و ناكرێ ستەمیان لێ بكرێت".
بەرواری ئاماژەشی دا، ئەو وەرزشوانانە ڕێژەیەكی كەمن و تایبەتن لە هەرێمی كوردستاندا، شایستە داراییەكانیشیان بریتین لە گەشت و وەرگرتنی پاڕچەزەوی و پێدانی پاداشتی مانگانە.
كــاروان بــاعەدری




