سه‌رجه‌م پڕۆژەکانی نیشته‌جێبوون تەواو ده‌كرێن
__2019_05_21_h16m0s40__ER.jpg)
ھەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه داوایان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌ك بۆ ئه‌و پرۆژانه دیاری بكرێت، كه تا ئێستا ته‌واو نه‌كراون.
سامان عاره‌ب, به‌رپرسی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون به هۆكاری قه‌یرانی دارایی ته‌واو نەکراون و وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن به تەرخانکرنی گوژمه‌یه‌ك پاره ته‌واو بكرێن. به‌شێكی دیكه‌ش ئه‌و پرۆژانه‌ن كه گرفتی یاسایی‌یان هه‌یه و له‌و باره‌یەوه حكوومه‌ت له‌سه‌ر هێڵه بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات."
سامان عاره‌ب دەشڵێت: "خاوه‌نی به‌شێك له پرۆژه‌كان چاوه‌ڕوانی گوژمه‌یه‌ك پاره‌ن بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانیان."
فه‌رهه‌نگ سابیر, به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وەش بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "نووسراو بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناردراوە تا پاره بۆ ئه‌و پرۆژانه ته‌رخان بكرێت كه کارەکانیان بەرەو کۆتایییە و ته‌نیا پرسی خزمه‌تگوزاری، وه‌ك ڕێگاوبان و كاره‌با و قیرتاویان ماوه. به‌شێكیان بڕێك پاره‌یان بۆ ته‌رخان كراوه و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر تواناكانی حكوومه‌ت كه به‌پێی كات و چاكبوونی قه‌یرانی دارایی، پاره‌یان بۆ دیاری ده‌كرێت."
كارزان سەباح




