٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەردەشت بابان: ئەمەریکا پەیوەندیی خۆی لەگەڵ کوردستان نەبڕیوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا -KDP.info- ڕاوێژکارێکی پارتەکەی دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، پلانی ئەمەریکا لە کشانەوەی کارمەندەکانی لە کۆنسووڵخانە و سەفارەتەکان مانای ئەوە نییە پەیوەندیی خۆیان بڕیووە.

ئەمەریکا لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوەی خۆیەوە فەرمانی کشانەوەی فەرمانبەرەکانی لە باڵیۆزخانەی بەغدا و کۆنسووڵخانەی گشتیی هەولیر دەرکرد.

زەردەشت بابان، ڕاوێژکاری پارتی کۆمارییەکانی ئەمەریکا، کە دۆنالد ترامپ سەرۆکایەتیی دەکات، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەیوەندیی خۆی نەبڕیوە، کشانەوەی کارمەندەکان لە کۆنسووڵخانە و باڵیۆزخانەکان مانای ئەوە نییە کە پەیوەندییان لەگەڵ کورد خراپە، پێ دەچێت ئەو فەرمانبەرانە لە شوێنێکی تر بخرێنە سەر کار."

زەردەشت گوتیشی: "ئەو کۆنسووڵخانەیەی هەولێر بەشێکە لە باڵیۆزخانەی بەغدا، بۆیە هەر کشانەوەیەک لە عێراق، هەولێریش دەگرێتەوە."

 

کــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار