٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان گوتی، سبەی شاندێکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لەبارەی سێ پرسەوە، لەوانە سووتاندنی گەنمی جووتیارانی ھەرێم لە ناوچە کوردستانییەکان.

شوان کەریم محەمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەی شاندێکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار کۆ دەبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی سێ پرسەوە دەکرێت، لەوانە سووتاندنی گەنمی جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکان و زیادکردنی ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و دانەوەی قەرزی جووتیاران."

شوان کەریم گوتیشی: "بەداخەوە ھەڵمەتێک بۆ سووتاندنی گەنمی جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکان دەستی پێ کردووە و زۆربەی شوێنەکانی گرتووەتەوە و ھەوڵ دەدرێت ئەو ھەڵمەتە ڕابگیرێت."

 

بڵند ئیبراھیم  

 

هەواڵی پەیوەندیدار