٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دوای شەڕی داعشەوە ناسنامە بۆ ١٨٠ هەزار كەس لە شنگال دەرھێندراوە

سەرچاوە: KDP.info
 
شنگال-KDP.info- قایمقامی شنگال رایگەیاند، لە دوای شەڕی داعشەوە، ١٨٠ هەزار كەس لە دانیشتووانی سنووری شارۆچكەكە ناسنامەیان بۆ دەرھێندراوە، بەڵام خەڵكانێك لە سووریا و وڵاتی دیكەوە دێنە شنگال و دەیانەوێت ناسنامە دەربھێنن، كە ئەمەش هەرگیز قبووڵ ناكرێت.
 
مەحما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە دوای شەڕی داعشەوە، خەڵكێكی زۆری كوردی ئێزدی بێ ناسنامە بوون، ئێمەش لەو كاتەوە دەستمان كردووە بە دەرھێنانی ناسنامە بۆ خەڵكی شنگال و چەندین تیمیشمان داناون، كە گەڕۆكن و دەچنە كەمپەكان و كاروبارەكان بەڕێ دەكەن، بەڵام كەسانێك كە خەڵكی شنگال نین، دەیانەوێت لە سووریاوە بێن و بە ناوی شنگالەوە ناسنامە دەربێنن، كە ئەمەش هەرگیز جێی قبووڵكردن نییە".
 
خەلیل دەشڵێ، تا ئێستا ١٨٠ هەزار كەس ناسنامەیان بۆ دەرھێندراوە و رەتیشی كردەوە رێگری بكرێت لەوەی ٤٥ھەزار كەسی دیكە ناسنامەیان بۆ دەربھێندرێت، چونكە ئەمە راست نییە و وەك خۆی گوتی: "ئێمە لە رێگەی یاساییەوە بەردەوامین لە پێدانی ناسنامە بەوانەی ونیان كردووە".
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار