٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كێشەی ڕۆچوونی بەشێكی شەقامی١٢٠مەتری چارە كرا

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری دروستكردنی شەقامی ١٢٠مەتریی شاری ھەولێر گوتی، ھۆكاری رۆچوونی بەشێكی شەقامەكە، تەقینی بۆڕیی ئاوی ئیفراز بوو، بەڵام ئێستا چارە كراوە.
 
سەرتیپ قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە ھۆی تەقینی بۆڕیی ئاوی ئیفراز لە سنووری جادەی بەحركە، بەشێكی شەقامی ١٢٠مەتری رۆچووە، بەڵام ئێستا چارە كراوە، چونكە شەقامەكە كێشەی نییە و ھۆكارەكەی تەقینی بۆڕییەكەیە".
 
قادر گوتیشی، پێویستە كێشەی ئەو بۆڕییە بە تەواوی چارە بكرێت، چونكە ئەمە چەندین جارە كێشە دروست ببێت و ناكرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت.
 
باسی لەوەش كرد، تاوەكو جەژنی رەمەزان، بەشێكی دیكەی شەقامی ١٢٠مەتری دەكرێتەوە، كە ٩ كیلۆمەترە، چونكە ئەویش تەواو بووە و ئامادەیە بۆ كردنەوە.
 
بڵند ئیبراھیم 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار