٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سندووقێک بۆ کۆکردنەوەی داھاتەکانی ڕێگاوبان دروست دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا لە ھەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕێگاوبان لە ھەرێمی کوردستان و دەشڵێ، داھاتی ڕێگاوبان لە سندووقێکدا کۆ دەکرێتەوە.

سدقی ئامێدی، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاوبان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە زۆر شوێن داھات بە ناوی ڕێگاوبانەوە وەردەگیرێت، بەڵام تا ئێستا جگە لە داھاتی قەپانەکان ھیچ داھاتێکی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و بۆ کەرتی ڕێگاوبان خەرج ناکرێتەوە."

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە گوتی: "پێشتر بڕیار بوو سندووێک بۆ چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان دابنرێت و لەو ڕێگەیەوە کار بۆ دروستکردن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان بکرێت، بەڵام بەداخەوە ساڵانی ڕابردوو ئەو ھەنگاوە نەنراوە و ئێستا بڕیارە ئەو سندووقە دەستبەکار بێت."

سدقی ئامێدی ڕوونی کردەوە: "بەپێی بڕیار، ھەموو داھاتەکان دەچنە نێو ئەو سندووقەوە، لە داھاتی ھاتوچۆوە تا ئەوەی بۆ ڕێگاوبان وەردەگیرێت و ئەو پارەیەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە بە ناوی چاککردنەوەی ڕێگاوبان بۆ ھەر تەنێک گوژمەیەک پارە وەردەگرێت، لەگەڵ ھی وەزارەت بە ھەمووی داھاتێکییەوە زۆر باش کۆ دەکرێتەوە و دەتوانین بەو داھاتە لەمەودوا ڕێگری لە تێکچوونی ڕێگاوبانەکان بکەین."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار