فراکسیۆنی پارتی پرۆژەیەک دەربارەی کوردانی ئێزدی بە پەرلەمان دەدات

دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ نوێنەرەکانی کوردانی ئێزدی بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ئێزدییەکان و بە پاڵپشتیی فراکسیۆنی پارتی، بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکان پرۆژەیەک بە پەرلەمانی کوردستان دەدەن.
ئەمرۆ، پێنجشەممە (١٦ی ٥ی ٢٠١٩)، نوێنەرانی کوردانی ئێزدی لە فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتییە ئێزدییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بە مەبەستی قەرەبووکردنەوە و چەندین پرسی پهیوهست به ئێزدییەکان پرۆژەیەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
نوێنەرانی کوردانی ئێزدی ڕایشیانگەیاند، پێشنیار دەکەن ڕۆژی ٣ی ٨ی ٢٠١٤ بە ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان دیاری بکرێت، چونکە ئەو تاوانە بە هەموو پێوەرێک تاوانی نێودەوڵەتییە، قوربانییەکانیش بە شەهید هەژمار بکرێن.
ئەوەیشیان ڕایگەیاند، کە پێویستە هاوکاریی ئێزدییەکان بکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە نێو ماڵ و مڵکی خۆیان و ناوچەکانیان ئاوەدان بکرێنەوە .
ڕۆژی ٣ی ٨ی ٢٠١٤، کوردانی ئێزدی لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی کران و بە هەزارانیان لێ ڕفاندن و بە هەزارانیشیان ئاوارە کران.
کـــاروان بــاعەدری




