٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەیەكی باڵا كار بۆ ھاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەھیدان دەكات

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لیژنەیەكی باڵای ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و بەغدادا پێك ھاتووە و كار بۆ ھاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەھیدان دەكات.
 
فوئاد عوسمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بڕیاری ھاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دەرچووە و ئێستا كاری بەردەوامی لەسەر دەكرێت، ھەر كاتێكیش كارەكان تەواو بوون، مووچەكە ھاوتا دەكرێت، بەڵام ھێشتا كارەكان تەواو نەبوون و پێوستیان بە كاتی زیاتر ھەیە".
 
عوسمان دەشڵێ، لیژنەیەكی باڵا لە نێوان حكوومەتی ھەرێم و بەغدادا دروست كراوە و لە ھەرێمی كوردستان دوو ئەندام لەو لیژنەیەدا ھەن، كە كاری بەردەوام بۆ ئەو پرسە دەكەن و ھەر كاتێك گەیشتنە ئەنجامێك، دواتر رادەگەیندرێت و مووچەكە ھاوتا دەكرێت.
 
بە گوتەی ئەو، ئەگەر مووچەی كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی ھاوتای عێراق بكرێت، مووچەی نزیكەی ١٠٠ھەزار كەس لە بەغداوە خەرج دەكرێت.
 
بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار