ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەڤەری برادۆستیان بۆردومان کرد
سیدەکان-KDP.info- ئێوارەی ئەمرۆ سێ شەممە فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی کۆلیت لە سنوری شارۆچکەی سیدەکان بۆردومان کرد.
لەم بارەیەوە،سابیر خالید موختاری گوندی کولیت بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند:'' ئەمرۆ ئێوارە کاتژمێر ٦:٠٠ فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی ئێمەی بۆردومان کرد، بەو ھۆیەشەوە ترس و دڵەڕاوکێی لای ھاوولاتیان دروست کردووە، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە شوێنی ئاوەدانی خۆیان ھەلاتن.
موختاری گوندی کۆلیت گووتیشی:''زیان بە رێگای گوندەکە گەیشتووە، تا ئێستا کارەباى ٨ گوندی سنورەکە پچراوە.
ناوبراو دەشڵێت:''ئێستا بارودۆخەکە ئاسایی بۆتەوە، خەلکی گوند گەڕانەوە شوێنی خۆیان.
سیروان سابیر




