٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هوداپار: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە ئارامیی ناوچەکەدا زۆر گرنگ و دیارە

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک -KDP.info- سەرۆکی گشتیی هوداپار (HUDA par) ڕایگەیاند، ئامانجیان لە کردنەوەی نوێنەراتییان لە هەرێم، پتەوکردنی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە هەموو ڕوویەکەوە هاوکاری و هاوئاهەنگی لە نێوانیاندا هەبێت.

 

پێش ماوەیەک لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای هوداپار بە سەرۆكایەتیی ئیسحاق ساغلام، سەرۆكی گشتیی هوداپار و جێگر و ژمارەیەك لە ئەندامانی شوورای ناوەندیی ئەو حزبە كرد.

 

ئیسحاق ساغلام، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "دیداری یەکەم نییە لەگەڵ سەرۆک بارزانی دەکەین، لە هەموو دیدارەکانماندا بە گەرمی لە لایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازیمان لێ کراوە، ئەو دیدارانە لە هەموو ڕوویەکەوە ئەرێنی بوون و بۆ باس لە چەندین پرسی گرێدراو بە کورد و ناوچەکەوە بوون."

 

ساغلام ئاماژەیشی دا: "لە کوردستان و ناوچەکەش سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گەورەی هەیە و توانیویە ڕۆڵێکی گەورە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاریشەکانی کورد و ناوچەکەش بگێڕێت و بووەتە مەرجەع بۆ ناوچەکە، چونکە بەهۆی سیاسەت و لیزانیی ئەوەوە ئێستا کوردستان لە قۆناغێکی بڵنددایە، چونکە هەمیشە بەرژەوەندیی کوردستانی پێش هەموو شتێک خستووە."

 

ساغلام دەشڵێ: "کوردستان لە ناوچەکەدا زۆری زوڵم و ستەم دیتووە، بەڵام ئێستا کوردستان لە قۆناغیکی زێرین و نموونەدایە، چونکە ئەو پێکەوەژیانەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە، بووەتە نموونە بۆ ناوچەکە."

کاروان باعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار