شێخ جه‌عفه‌ر: هیچ پلانێكی ئه‌منی به‌بێ پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و دیاله سه‌ركه‌وتوو نابێت
__2019_05_14_h15m20s14__ER.jpg)
خانەقین-KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هیچ پلانێكی ئه‌منی به‌بێ پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو نابێت، بۆیه مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی خانه‌قین و دیاله ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه."
شێخ جه‌عفه‌ر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "داعش دووباره ده‌ستی به پیلانی دیكه كردووه‌ته‌وه به بیانووی نه‌بوونی پاره و خۆراك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه‌كانی سنووری شوان له كه‌ركووك و گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری خانه‌قین، به جۆرێك چالاكییان درێژ كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كان، له مه‌خمووریش له چیای قه‌ره‌چووغ به هه‌مان شێوه, له قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره و جه‌له‌ولاش داعش هەن."
شێخ جه‌عفه‌ر گوتیشی: "سوپای عێراق داوای له هێزی پێشمه‌رگه كردووه، دووباره كێوماڵی ئه‌و سنوورانه بكرێت كه داعش چالاكیی تێدا به‌هێز كردوون، به‌تایبه‌ت سنووری كه‌ركووك و خانه‌قین و جه‌باره و قه‌ره‌ته‌په، چونكه هیچ پلانێكی ئه‌منی به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه سه‌ر ناگرێت، بۆیه سوپای عێراق ناچاره به هاوبه‌شیی هێزی پێشمه‌رگه ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه بكات."
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




