٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پارێزگاری نوێی مووسڵ پەیوەندیی لەگەڵ ھەرێم زۆر باشە"

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیانی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی، ھەندێک ئەندامی نزیک لە حەشدی شەعبی ویستیان ڕێگری لە ھەڵبژاردنی پارێزگار و جێگرەکەی بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و پارێزگار و جێگری یەکەمی ھەڵبژێردران و، پارێزگاری نوێش پەیوەندیی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان باشە.

 

بەرەکات شەمۆ، سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیانی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پارێزگاری نوێ، مەنسوور مەرعید ئەلجبووری و جێگری یەکەمی، سیروان ڕۆژبەیانی، کە سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستانە ھەڵبژێردران و جێگری دووەمیش بەھۆی نەبوونی ڕێککەوتن بۆ کۆبوونەوەی داھاتوو دوا خرا."

 

بەرەکات شەمۆ گوتیشی: "ھەندێک ئەندامانی نزیک لە حەشدی شەعبی ویستیان ڕێگری لە ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، چونکە پارێزگاری ئێستا پەیوەندیی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان زۆر باشە و ئێمەش وەکو کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان دەنگمان پێ دا و بووە پارێزگاری نوێی مووسڵ."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار