لە سۆران یادی 53 ساڵەی داستانی هەندرێن كرایەوە

سۆران-KDP.info- لە سۆران، گۆڤاری سەنگەر و پێشمەرگە بە هاوكاریی لقی 10ی پارتی و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی، حكوومی، پەرلەمانتاران، دایكی شەهیدان، پێشمەرگەكانی داستانی هەندرێن و خەڵكێكی زۆر یادی ئەو داستانە كرایەوە.
یادی 53 ساڵەی داستانی هەندرێن بە نمایشكردنی فیلمێكی دیكۆمێنتاری و پیشانگایەكی فۆتۆی شۆڕش و ڕێزلێنان و چەند بڕگەیەكی دیكە بەرزر ڕاگیرا.
ئەو داستانە 150 پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماریان كرد و توانییان هێرشی پێنج هەزار سەربازی پڕچەك و مەشقپێكراوی ئەوسای عێراق بە خوێنی سێ پێشمەرگە تێك بشكێنن و سەركەوتنێكی گەورە تۆمار بكەن و حكوومەتی ئەوسای عێراقیش ناچار بكەن دانوستاندن بكات.
ڕابین شێروانی




