٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە خانەوادەی وەكیل مستەفایۆڤ دەكات

سەرچاوە: KDP.info
 
ڕۆژی یەكشەممە 12ـی 5ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خانەوادە و كەسوكاری سیاسەتمەدار و سەركردەی كوردانی قەفقاز خوالێخۆشبوو وەكیل مستەفایۆڤ كرد.
 
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی وەكیل مستەفایۆڤ سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو گەیاند. سەرۆك بارزانی وەكیل مستەفایۆڤی بە تێكۆشەرێكی گەورەی كورد و خودان هەڵوێست ناوزەد كرد و ڕایگەیاند كە هەر كەسێك خزمەتی گەلی خۆی كردبێت و لەناو دڵی میللەتەكەیدا بێت، ئەوە بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێنێتەوە.
 
هەر لەو دیدارەدا خانەوادەی وەكیل مستەفایۆڤ سوپاسی سەرۆك بارزانی و حكوومەتی هەرێمیان كرد بۆ پێشوازیكردن و بایەخدان بە خوالێخۆشبوو و هەروەها بەخاك سپاردنی تەرمی مستەفایۆڤ لە كوردستان، كە خاكەكەی بە خوێنی شەهیدان ئاو دراوە. هەروەها سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانیان بە جێگەی ئومێد بۆ هەموو كوردانی جیهان وەسف كرد.
 
لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارە سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان ماڵی هەموو كوردێكە و ئەو وڵاتە بە خوێنی شەهیدان دروست بووە و بە خوێنی شەهیدانیش دەپارێزرێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار