٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھادی فەریق: داخوازییەكانی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی جێبەجێ دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- ١٢ی ئایاری ھەموو ساڵێك، رۆژی پەرستارانی جیھانە و پەرستارانی كوردستان داوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەكەن، گوتەبێژی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیش دەڵێ، حكوومەت بەڵێنی پێ داون و بە ھەوڵەكان گەشبینن.
 
ھادی فەریق، گوتەبێژی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی، لەبارەی داخوازیی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستییەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كارمەندانی تەندروستی و پەرستاران چەند داواكاریەكییان ھەیە و لە رۆژانی رابردووشدا حكوومەت بەڵێنی پێ داوین بۆ جێبەجێكردنیان، لەوانەش گەڕاندنەوەی دەستەڵاتی پێدانی مۆڵەتی پیشە بۆ سەندیكای كارمەندانی تەندروستی".
 
گوتەبێژی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی دەشڵێت: "ساڵانی رابردوو چەند ھەنگاوێكی دیكەش نراون، لەوانە دابینكردنی دەرفەتی خوێندن بۆ پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی، ھەروەھا پێدانی پلەی ئیداری بە كارمەندانی تەندروستی".
 
فەریق گوتیشی: "یەكێكی دیكە لە بەڵێنەكانی حكوومەت، پێداچوونەوەیە بە شوێنە تەندروستییەكان، ئەوانەی لەلایەن كارمەندانی تەندروستییەوە بەڕێوە دەبرێن، چونكە بەپێی یاسا و رێنماییەكان، دەستەڵاتیان سنووردار كراوە لە بەكارھێنانی دەرمان و چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆشدا".
 
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار