دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرایەوە

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبۆوه‌و بریارى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد، تۆمارکردنی کاندیدانی سەرۆکی هەرێمیش تا ١٥ی ئایار بەردەوام دەبێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌یانێكدا كه‌ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 12-5-2019 بڵاوى كرده‌وه، ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌روارى 12-5-2019 كاتژمێر 11ى به‌یانى تاوه‌كو 15-5-2019 كاتژمێر 11ى به‌یانى ده‌كاته‌وه.
په‌رله‌مانى كوردستان مه‌رجه‌كانی خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و پۆسته‌ش راده‌گه‌یه‌نێت، کە ئەو کەسەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید دەکات، نابێ تەمەنی لە ٤٠ ساڵ کەمتر بێت، هه‌روه‌ها هاوڵاتى و نێشته‌جێی كوردستان-عێراق بێت، له خاڵى سێیه‌میشدا هاتووه، كه ده‌بێت له هه‌موو مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان به‌هره‌مه‌ند بێت.
كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د




