٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا سالار: سەرۆك بارزانی لەسەر یەكخستنی هێزی پێشمەرگە مكوڕە

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی دەستەی راوێژكارانی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، كاری بەردەوام بۆ یەكخستنی ھێزی پێشمەرگە دەكرێت و سەرۆك بارزانییش یەكەم كەس بووە ئەو داواكاری و پێشنیازەی كردووە، ئێستاش مكوڕە لەسەر ئەوەی ھێزی پێشمەرگە ھەمووی یەك بگرێتەوە و ببێتە ھێزێكی نیشتیمانی.
 
لیوا سالار جەباری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ھاوپەیمانان بەردەوام ھاوكاریی ھێزی پێشمەرگە دەكەن لە مەشق و راھێنان و دابینكردنی پێداویستیی سەربازی، هەروەها لە چاكسازییەكانیشدا ھەموو ھاوكارییەك پێشكەش دەكەن و پڕۆسەی چاكسازییش بەردەوامە و بەشێكی خاڵەكانیشی جێبەجێ كراون.
 
جەباری گوتیشی، بە فەرمانی سەرۆك بارزانی، كاركردن بۆ یەكخستنی ھێزی ٧٠ و ٨٠ بەردەوامی ھەیە و سەرۆك بارزانی مكوڕە لەسەر ئەوەی ئەو ھێزانە یەك بگرنەوە، چونكە بیرۆكەی یەكگرتنەوەی ئەو ھێزانە ھی سەرۆك بارزانی بووە و یەكەم كەسیش بووە ئەو داوایەی كردووە.
 
سەرۆكی دەستەی راوێژكارانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها باسی لەوەش كرد، كاری بەردەوام بۆ یەكخستنی ھێزی پێشمەرگە دەكرێت و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانییش ھێزی پێشمەرگە دەبێتە ھێزێكی یەكگرتووی نیشتیمانی.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار