سبەی پەرلەمان بڕیاری كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێم دەدات

ھەولێر-KDP.info- جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان گوتی، ھێشتا ھیچ كەس ناوی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێم پێشكەش نەكردووە و دەرگای خۆپاڵاوتنیش نەكراوەتەوە، بەڵام سبەی دەستی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كۆ دەبێتەوە و بڕیار بۆ كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە دەدات.
مونا قەھوەچی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ھێشتا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان نەكراوەتەوە، بەڵام سبەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەك سەبارەت بەو پرسە ئەنجام دەدات و تێیدا بڕیار دەدات لەبارەی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە.
قەهوەچی گوتیشی، دوای بڕیاردان، ماوەی سێ رۆژ دەرگای خۆپاڵاوتن دەكرێتەوە و دواتریش دوو رۆژ كاندیدەكان مافی تانەدانیان ھەیە، كە پاشان سیڤییەكان بەسەر پەرلەمانتاراندا دابەش دەكرێن و ئەگەر كەس كێشەی نەبوو، لە ماوەی ١٠رۆژدا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەڵدەبژێرن.
بەپێی یاسا، ئەو كەسەی خۆی كاندید دەكات، پێویستە تەمەنی لە ٤٠ساڵ كەمتر نەبێت و بەعسی نەبووبێت و ھیچ تاوانێكیشی ئەنجام نەدابێت.
بڵند ئیبراھیم




