لەسەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی تەرمی وەکیلی موستەفایۆف گەیێندرایە کوردستان

دھۆک-KDP.info- ئەمرۆ ھەینی (١٠-٥-٢٠١٩)، تەرمی وەکیلی موستەفایۆف سەرۆکی کۆماری کوردستانی سۆر لە سەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گەیێندرایە ھەرێمی کوردستان.
رەزوان بادینی، مامۆستایی زانکۆ، یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بنەماڵەی وەکیلی موستەفایۆف ڕایگەیاند، ئەمرۆ بە ڕێورسمێکی شایستە تەرمی وەکیلی موستەفایۆف بە خاک دەسپێردرێت لە ھەرێمی کوردستان.
ناوبراو گوتیشی:'' وەسیەتی وەکیلی موستەفایۆف ئەوەبوو لە ھەرێمی کوردستان بینێژن، لەسەر ئەو وەسیەتەش ئەمرۆ کاتژمێر ١ بە خاک دەسپێردرێت.
ژیانی وەکیلی موستەفایۆف
وەکیلی موستەفایۆف بە دامەزرینەری کوردستانی سۆر دادەنر ێت، لە ساڵی ١٩٣٨ لە ئۆزباکستان لە دایکبووە، لە تەمەنێ ٨١ ساڵی دا کوچی دوای کرد، و بە کەسایەتیەکی سەربەخۆخوازی کوردستان و نشتیمانپەروەر دەناسرا.
بروانامەی (ماف)ی لە زانکۆی قیرغزستان بهدهستهێناوه، ھەروەھا سەرۆکی شارەوانی شاری (ئوش)ـی قیرغزستان بووە. لە ساڵی ١٩٩١ کوردستانی سۆری دامەزراندووە، و دوای ھەلوەشاندنەوەیان بەرەو ئیتاڵیا کۆچیکردووە و لەوێ نیشتەجێ بووە، ھەموو ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ کوردستان، بە دەیان نووسینی لەسەر ھەمان مەبەست ھەیە، و کتێبێکیشی بە ناوی(کوردستانی قەفقاز) نووسیووە.
ناوبراو لە (١٩-٤-٢٠١٩) کوچی دوایی کردووە.
کوردستانی سۆر
کوردستانی سۆر ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی بوو لە ساڵی ١٩٢٣-١٩٢٩ دامەزرا، زمانی سەرەکی کۆمارەکە کوردی کورمانجی بوو، پایتەختەکەش (لاچین) بوو.
بە گوێرەی نەخشەی ئێستا دەکەوێتە نێوان ئازەربێجان و ئەرمەنستان وتا ئەم ساتەش کێشەیەکی زۆر لەسەر ئەو ناوچەیە ھەیە، لە ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٩٠ شەڕیکی گەورە لە نێوان ئەم ناوچەیەدا دروستبوو، و ھەردوو ووڵاتیش خۆیان بە خاوەنی ئەم ناوچەیە دەزانن، بە گوێرەی سەرژمێرییەکان دانیشتووانی کوردستانی سۆر (٥١٢٠٠) کەس و ریژەی دانیشتوانی کورد زیاتر لە ٧٠% و ئەوانی تریش ئازەری بوون.
کــاروان بــاعەدری




