٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پڕۆسەی ئالوگۆڕی زیندانییان لە نێوان ھەرێم و ئێراندا بەڕێوە دەچێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیارە جارێکی دیکە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییان لە نێوان ھەرێم و ئێراندا بەڕێوە بچێت و بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیش دەڵێ، لەگەڵ ڕادەستکردنەوەی ژمارەیەک زیندانیی ئێرانی، ژمارەیەک زیندانیی هەرێمیش دەگەڕێننەوە بۆ کوردستان و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت.

فوئاد سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا قۆناغێکی دیکەی ئاڵوگۆڕی زیندانییان لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیدا بەڕێوە بچێت، کە ئەمە بۆ جاری چەندەمینە ئەو پڕۆسەیە بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا ژمارەیەکی بەرچاوی زیندانی لە نێوان ھەردوولادا ئاڵوگۆڕ کراون."

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "ئەم جارە بڕیارە چواردە زیندانیی خەڵکی ئێران لە چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە، کە پێشتر بە تاوانی جیاواز لە لایەن دادگاکانی ھەرێمی کوردستانەوە حوکم دراون، ھەیە سزای لەسێدارەدانیشی بۆ دەرچووە."

فوئاد سدیق ئاشکرای کرد: "لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییان بەڕێوە دەچێت، پێنج زیندانیی خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش ئامادە کراون کە لە ئێرانەوە ڕادەستی ئێمە دەکرێنەوە و ئەو سزایەی ماویانە لەنێو چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستاندا تەواوی دەکەن."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار