"هه‌فته‌ی داهاتوو دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هەرێم ده‌كرێته‌وه"
__2019_05_08_h15m49s42__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار یاسای پێشنیازكراوی كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كرد، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ، كه‌متر له سێ هه‌فته‌ی دیكه سه‌رۆك له په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خوات.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه."
پارتی دیموكراتی كوردستان، كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه و 45 كورسیی هه‌یه، كاندیدی خۆی، كه نێچیرڤان بارزانییه، دیاری كردووه.
هه‌ورامانی گوتی: "له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانه‌وه سوێندی یاسایی ده‌خوات."
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوو جێگری ده‌بێت، کە سه‌رۆك، خۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دیاری ده‌كات."
بەپێی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دوای دەرچوونی یاساكە لە ماوەی سێ ڕۆژدا دەرگای خۆپاڵاوتن دەكرێتەوە بۆ هەركەسێك خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆكی هەرێم، هەروەها دوو ڕۆژیش بۆ تانەلێدان دەكرێتەوە و كۆی گشتیی پڕۆسەكە پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
عەزیز هەورامی




