میرانى: كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌رسێ لامان ببینه یه‌ك... نابێت سیاسه‌ت به‌شێوه‌ی كردار و په‌رچه كردار بكه‌ین

هەولێر-KDP.info- سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، هیچ كام لهجێگرهكان یه‌كه‌م و دووه‌م نین، وه‌ك خۆى ده‌لێت، سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى جێگره‌كانى دیارى ده‌كات، راشیدهگهنێت، هه‌موو قۆناغه‌كانمان بڕیووه‌و پۆسته‌كانیش ڕێككه‌وتنمان له‌سه‌ر كردوون.
پێوه‌ست به پێكهێنانى كابینه‌ی نوێى حكومه‌ت و ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به بۆچوونی من دیبلۆماسیه‌تی كاك نێچیرڤان وه تێگه‌یشتنی كاك كۆسره‌ت و براده‌رانی تری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مانه.
میرانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هیچ كام لهجێگرهكان یه‌كه‌م و دووه‌م نین، هه‌ردوكیان جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمن، بۆیه سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی جێگره‌كانی دیاریده‌كات وه هه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم ئیش بۆ دوو جێگره‌كه‌ی دیاریده‌كات.
فازڵ میرانی ئاماژه به‌خاڵێك ده‌كات، كه هۆكاره بۆ دیارینه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی جێگره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌ڵێت، " مه‌نتق-ێك" هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه وه‌زیری پێشمه‌رگه هی یه‌كێتی بێت، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش دووباره بنوسرێت بۆ كاروباری سه‌ربازی، ئه‌وه لایه‌نێكی نێگه‌تیڤی تێدایه بۆ براده‌رانی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو حیزبێكی "عه‌سكه‌رتاری"پیشان نه‌درێن بوترێت ئه‌مه هه‌ر چاوییان له پێشمه‌رگایه‌تیه، ئه‌ی باشه وه‌زیری پێشمه‌رگه كاری چی ده‌بێت كه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش هه‌مان كارى هه‌بێت.
میرانى ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت كه‌واته نه جێگره‌كانی نه وه‌زیری پێشمه‌رگه له پێش ئه‌ودا نایه‌ت، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان لای سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م خواستی حیزبایه‌تیه هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌ك "ته‌فسیری"ده‌كات به‌ڵام "ته‌فسیر" كۆتاییه‌كه‌ی لای یاسا و مه‌نتیقه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌م براده‌رانی یه‌كێتی له‌وه تێگه‌یشتن وه هه‌م براده‌رانی گۆڕان به سوپاسه‌وه له‌وه تێگه‌یشتن.
فازڵ میرانی سەبارەت بە ده‌سه‌ڵاتى جێگره‌كانى سەرۆكی ھەرێم دەڵێت، ڕاستی هه‌یه و "مه‌نتقیش" هه‌یه،"مه‌نتق" ئه‌وه‌یه كه ناكرێت جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له ئێستاوه ئیشه‌كانی بۆ دیاریبكرێت، چونكه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، سه‌رۆكی هه‌رێم جێگری ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگریش به‌پێی پێویست له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه دیاریده‌كرێت.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به بێ ناونیشان و ده‌سه‌ڵاته، ناوبراو ڕاشیگه‌یاند، مه‌نتقیش نیه بڵێین ئه‌م جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمه ته‌نها بۆ عه‌سكه‌رییه كه‌واته سبه‌ینێ هه‌ر كارێكی تری هه‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌كلیفی لێبكات ئه‌ویش بڵێت "وه‌ڵا" ئه‌وه ئیش و كاری من نیه ئیش و كاری من سه‌ربازی و هێزه چه‌كداره‌كانه.
فازڵ میرانی له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا به دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندووە، كه هه‌موومان ده‌بێت له‌حاڵه‌تی سروشتی‌دا بیربكه‌ینه‌وه‌و قسه بكه‌ین، چونكه قسه ئه‌گه‌ر له قوڕگی مرۆڤ ده‌رهات مرۆڤ ده‌بێته "ئه‌سیری" قسه‌كه‌ی به‌ڵام كه له‌ناو قوڕگی تۆ دایه تۆ حاكمی به‌سه‌ریه‌وه، من ده‌ڵێم سروشتی كورد وایه هه‌م هی میلله‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتیش سیاسه‌ت به‌شێوه‌ی كردار و په‌رچه كردار ده‌كه‌ین.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتیشی، جگه له‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كانیان كه‌سانی لێهاتوو و به‌توانا ده‌بن، ده‌بێت وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان وه‌زیری پارتی و یه‌كێتی و هه‌موو كورد بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت وه‌زیره‌كه‌ی پارتیش وه‌زیری هه‌موو كوردستان بێت، ناكرێت ئێمه ئه‌سیری قسه‌یه‌كی دوێنێ بین، ئه‌گه‌رنا كه ڕێنماییه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌چێت هه‌موو وه‌زیر و كاربه‌ده‌سته‌كان پابه‌ندی ده‌بن ئه‌گه‌ر نا ئێمه یاسامان هه‌یه ده‌بێت به‌رپرسیار بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌رده‌چن.
پێوه‌ست به رێككه‌وتنى سێ قۆلیش، میرانى رایده‌گه‌یه‌نێ، ئێمه وا به‌ره‌و ڕێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی ده‌چین، ده‌بێت ئیتر بوترێت پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له‌دوای پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌و دوو ڕێككه‌وتنه‌ی كردوومانه ده‌چین ڕێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی لێ دهردهكهینهوه، چونكه كاتی ئه‌وه هاتووه پارتی و یه‌كێتی و هه‌رسێ لامان ببینه یه‌ك.
سه‌باره‌ت به كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فازڵ میرانی ده‌ڵێت، هیوا شتێكه وه واقیع شتێكی تره، من ده‌خوازم له‌ماوه‌ی ده ڕۆژدا بتوانرێت سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارا بكرێته‌وه، هیوا ده‌خوازم جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بكه‌ینه دوو جه‌ژن، جه‌ژنی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، وه جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیش بێت بۆ هه‌موومان، چونكه ئێمه هه‌موو قۆناغه‌كانمان بڕیووه‌و پۆسته‌كانیش ڕێككه‌وتنمان له‌سه‌ر كردوون.
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د




