٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڵند ئیسماعیل: ڕێككەوتنی پارتی لەگەڵ لایەنەكان لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندایە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دەڵێ، ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان پارتی و هەردوو لایەنی دیكەدا كراوە، لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستاندایە و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت خێراتر دەكات و  تا جەژن حكوومەت پێك دێت.

 

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەر نزیكبوونەوەیەك لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا و هەر ڕێككەوتنێك كە لە نێوان لایەنەكاندا دەكرێت، لە بەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستاندایە، بەتایبەتی ئەو سێ هێزە، كە ئەو سێ هێزە، هێزی یەكەم و دووەم و سێیەمن، هیوادارین لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا حكوومەت پێك بێت، ئەوەش لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندایە."

 

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشڵێ: "ڕێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی دەبێتە هۆی ئەوەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان خێراتر بكرێت، چونكە ئێستا هیچ بەربەستێك لە بەردەم پێكهێنانی حكوومەتی نوێدا نەماوە و دەست بە پێكهێنانی دەكرێت، بەیانیش پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم هەموار دەكرێتەوە و،  تا جەژن حكوومەت پێك دێت".

 

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار