١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

ناوی ئەو بانكانە بڵاو كرایەوە كە كارمەندانی سەر سندووقەكان پارەی لێ وەردەگرن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان، ناوی سەرجەم ئەو بانكانەی بڵاو كردەوە، كە كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان دەتوانن پارەی لێ وەربگرن.

بەپێی ئاگادارینامەیەك، كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، ئەو كەسانەی كە كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان بوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە (2018/9/30) ئەنجام درا، دەتوانن بۆ وەرگرتنی پارەكەیان لە سبەینێوە سەردانی ئەم بانكانەی خوارەوە بكەن، كە بە گوێڕەی بنكەی لاوەكی دابەش كراوە و ماوەی (22) رۆژ بەردەوام دەبێت.

لەو ئاگادارینامەیەدا ئەوەش خراوەتە روو، هەر كارمەندێك پێویستە خۆی پارەكە وەربگرێت و هیچ كەس لە جێی كەس ناتوانێت وەریبگرێت.

راژیار هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار