٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەسرۆ گۆران بۆ KDP: بەركەوتەی پارتی لە كابینەی نوێدا رادەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان، پاش ڕێككەوتنی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان، چەند پۆست و وەزارەتێك وەردەگرێت، وەك خەسرۆ گۆرانیش دەڵێ، پارتی ئامانجی حكوومەتێكی بەهێزە، نەك پۆست.

سەبارەت بە بەركەوتەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كابینەی نۆیەمدا، خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی تەندروستی و هەروەها چەند دەستە و دامەزراوەیەكی دیكەش لە كابینەی نۆیەمدا بەر پارتی دەكەون.

بەڵام خەسرۆ گۆران پێی وایە، پارتی لای گرینگ نییە چەند وەزارەتێك كەمتر یاخود زیاتری بەركەوێ، وەك خۆی رایدەگەیەنێ، پارتی هێندەی خەمی یەكێتیی ریزەكانی لایەنە سیاسییەكانیەتی لە ناو حكوومەتدا، هێندە خەمی بەركەوتەی وەزارەتەكانی نییە‌، ناوبراو دەشڵێ، ئامانجی پارتی حكوومەتێكی بەهێزە،‌ بۆ ئەوەی دەستكەوتی زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان بە دەست بێت.

پێوەست بەو بەركەوتانەش كە بە دەست پارتییەوە دەبن، گۆران روونی كردەوە، كە پارتی هەردەم سازشی كردووە بۆ لایەنەكانی دیكە، ئەمەش‌ بۆ ئەوەی یەكڕیزی بپارێزێ، بە هەمان شێوە لە بەغداش پارتی گەورەترین حیزبە لە پەرلەمانی عێراق، بەڵام دەبینین لایەنەكانی دیكە پۆستی زیاتریان بەركەوتووە.

ئەو هەروەها دەشڵێ، لە كابینەكانی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پارتی هەر بەم شێوەیە بووە و سازشی لە پشكی خۆی كردووە بۆ لایەنەكانی تر، جەختیشی لەوە كردەوە، پارتی خەمخۆری ئەوە بووە یەكڕیزی و تەبایی نێو ماڵی كورد بپارێزێ.

خەسرۆ گۆران راشیدەگەیەنێ، لە كابینەی نوێدا، پۆستی وەزارەتێك دەدرێتە پێكهاتەی مەسیحییەكان، ناوبراو ئاشكرایشی كرد، كەس بەقەد پارتی پەرۆشی پێكهاتەكانی كوردستان نییە، تاوەكو ئێستاش پارتی بێدڵیی ئەو پێكهاتانەی نەكردووە، وەك دەبینین پۆستی سكرتێری پەرلەمان دراوەتە توركمان.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، وەك موژدەیەك بۆ هاونیشتمانیان رایدەگەیەنێ، پێش جەژن كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێكدێ.

 

هەڵكەوت محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار