٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان گوتی، پارەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گەیشتووە و سبەی لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستاندا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
 
ئارام نەجمەدین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پارەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی رۆژی دەنگدانی پەرلەمانی كوردستان گەیشتووە و بڕیارە سبەی لە ھەرسێ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی بكرێت".
 
نەجمەدین گوتیشی، پارەی هەماهەنگیكار و بەڕێوەبەری ھۆبە و بەڕێوەبەری قوتابخانەكان ٢٠٠ھەزار دینارە و كارمەندیش ١٥٠ھەزار دینار وەردەگرێت.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار