٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەوی رابردوو سوپای توركیا دەڤەری برادۆستی بۆردوومان كرد

سەرچاوە: KDP.info
 
سیدەكان-KDP.info- شەوی رابردوو، سوپای توركیا لە ڕێگەی تۆپ و ھاوەنەوە ژمارەیەك شوێنی لە سنووری شارۆچكەی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران بۆردوومان كرد، موختاری خەلیفانیش دەڵێ، تۆپبارانی شەوی رابردوو، زۆر بە چڕی دەستی پێكرد و ماوەی دوو كاتژمێر بەردەوام بوو.
 
جەلال عوزێر، موختاری گوندی خەلیفان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، شەوی رابردوو سوپای توركیا زۆر بە چڕی و بە تۆپ و ھاوەن ھەریەك لە گەرووی سیران و كەوەرتێ و چیادێل و بندێوانەی بۆردوومان كرد و بۆردوومانەكەش زیاتر لە دوو كاتژمێری خایاند.
 
موختاری گوندی خەلیفان گوتیشی، تا ئێستا ھیچ زیانێك لەبارەی بۆردوومانەكەوە نەزانراوە.
 
شارۆچكەی سیدەكان، یەكێكە لە ناوچە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستان، كە بەردەوام لەلایەن توركیا و ئێرانەوە بۆردوومان دەكرێت.
 
سیروان سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار