٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی یاسایی، وردەكاریی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم بۆ KDP دەخاتە ڕوو

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشەممە (٨-٥-٢٠١٩)، خوێندنەوەی سێیەمی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم دەنگی لەسەر دەدرێت و یەكلا دەكرێتەوە.
 
بژار كۆچەر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان، بۆ دەنگدانە لەسەر خاڵ و بڕگەكانی كۆبوونەوەی یەكەم و دووەمی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم، كە دەنگی لەسەر دەدرێت و تەواو دەبێت.
 
كۆچەر راشیگەیاند، دواتر دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكی هەرێم دەكرێتەوە و سیڤی پێشكەش دەكەن، كە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە لایەن سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە كراوە دەبێت و دواتر سەرۆكایەتیی پەرلەمان ناوەكان ئاشكرا دەكات و ئەگەر كەسێك تانەی هەبوو یاخود ناوی نەهات، ئەوا دەتوانێت لە دادگای تەمیز تانە لە بڕیارەكە بدات و دوو رۆژیش بۆ تانەلێدان كراوە دەبێت، ئینجا دۆسیەكە یەكلا دەكرێتەوە.
 
ناوبراو روونیشی كردەوە، دواتر لە پەرلەمان دەنگ بە سەرۆكی هەرێم دەدرێت و سوێندی یاسایی دەخوات و سەرۆكی هەرێمیش هەردوو جێگرەكانی دیاری دەكات، كەواتە لە پەرلەمان دەنگ بۆ جێگرەكانی نادرێت.
 
"پاشان سەرۆكی هەرێم، بەربژێری گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان بۆ پێكهێنانی حكوومەت رادەسپێرێت، بەو پێیەش دەبێت حكوومەت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا پێك بهێندرێت". بژار كۆچەر وا دەڵێ.
 
كــاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار