چاودێرانی سیاسی و نووسەران به گرینگییه‌وه ده‌ڕواننه ڕێککەوتنی پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی

سلێمانی-KDP.info- ڕۆژی 5-5-2019 له سلێمانی وه‌فدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان كۆ بووه‌وه، ڕێککەوتنی پارتی و یه‌كێتی واژۆ كرا و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم خێرا ده‌كرێن.
تایبه‌ت به گرنگیی ڕێککەوتنی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ڕێبین ڕه‌حیم، نووسەر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ڕێککەوتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت دووا كه‌وت، به‌ڵام بۆ حكوومه‌تێكی به‌هێز و حوکمڕانییەكی ته‌ندروستی یه‌كگرتوو گرینگه".
ڕێبین ڕه‌حیم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "به ڕای من قۆناخی نوێی حوکمڕانیی كوردستان له لایەن پارتی و گۆڕان و یه‌كێتییەوە، حكوومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. پێشم وایه، به حوكمی ئه‌وه‌ی ڕێککەوتنه‌كان ته‌واو بوون، كه‌متر له‌و كاته‌ی یاسا دیاری ده‌كات بۆ كاندیدی ڕاسپێردراوی پێكهێنانی حكوومه‌ت، حكوومه‌ته‌كه پێك ده‌هێندرێت."
له دوواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا پارتی دیموكراتی كوردستان 45 كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 21 كورسی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 12 كورسی. ئێستا ئه‌و سێ لایه‌نه سیاسییه خاوه‌نی 78 كورسیی په‌رله‌مانن و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی كوردستان پێك ده‌هێنن.
هونه‌ر ئیبراهیم، توێژه‌ری سیاسی، گوتی: "بۆ سه‌رخستنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدار ده‌بن پابه‌ندی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن بۆ چوارساڵی ئاینده، چونكه كوردستان له مه‌رحه‌له‌یه‌كی هه‌ستیاردایە و پێویستمان به‌وه‌یه یه‌كڕیزیی ناوماڵی خۆمان بپارێزین و به‌ره‌یه‌كی پێكه‌وه‌ییمان هه‌بێت".
توێژه‌رانی سیاسی ده‌ڵێن: "ده‌بێ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان کە به‌شداری حكوومه‌ت دەبن، پابه‌ندی كارنامه‌ی حكوومه‌ت بن بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی به‌هیز بۆ كوردستانێكی به‌هێزمان هه‌بێت."
له‌باره‌ی گرینگیی سه‌رۆكی كوردستان بۆ ئێستای هه‌رێمه‌كه‌مانەوە، ناوبراو ده‌ڵێ: "له ڕابردوودا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرینگ بوو بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان كه توانیی یه‌كێتیی خاكی كوردستان بپارێزێت و پێوه‌ندیی دیپلۆماسی پێش بخات. ئێستاش سه‌رۆكی كوردستان زه‌رووره‌تی هه‌رێمه‌كه‌مانه، بۆیه ده‌بێ په‌له بكرێت له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆك هه‌ڵبژردرێت، پاشان هه‌نگاوی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌ست پێ بكات".
چاودێری سیاسی، سه‌ربه‌ست مه‌نمی، ده‌ڵێ: "ئەزموونی حوکمڕانیی باشووری کوردستان و پرۆسەی دیموکراسی لەم ھەرێمەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ و لەمپەری زۆر کرایەوە، لێ بە ئیرادەی خەلکی کوردستان و ھێزە نیشتمانپەروەرەکان توانیمان زۆرێک لەو کۆسپانە تێپەڕێنین، پرۆسەی دیموکراسی بەردەوامە و لە گەشەکردندایە، ڕێگریی زۆر ھەبوون بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی گشتی ئەنجام نەدرێت، بەڵام ئیرداەی گشتی و حیزبە نیشتمانپەروەرەکان سەرکەوت و ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا کرا. لە پێک‌ھێنانی حکوومەت و ڕێکخستنەوەی دەزگاکان و چالاککردنەوەی پۆستی سەرۆکی ھەرێمدا دووبارە پشکپشکێنە و پۆست و ئیمتیازی حیزبی و کەسی ڕێگر بوون لە سەرپێخستنی ڕێکارە یاسایییەکانی حوکمڕانی، بەڵام خۆڕاگری و ئیرادەی بەھێزی پارتی بووە ھۆکاری گەیشتن بە ڕێککەوتن و سەرەنجامیش خێراکردنی پرۆسەکە".
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كوردستان گرینگه و قۆناغی چوارساڵی داھاتوو، قۆناغی ھەڵکشان و بووژاندنەوەی ھەرێمی کوردستان دەبێت لەسەرجەم کەرت و بوارەکانی ژیاندا و، لەسەر ئاستی شەقامیش خەڵک گەشبین و خۆشحاڵن لە سەرپێخستنەوەی دەزگاکان هه‌رێم.
مه‌نمی گوتیشی: "پۆستی سەرۆکی ھەرێم وەک کەسی یەکەمی ھەرێم و باڵاترین دامەزراوەی جێبەجێکردن، گرینگی و بایەخێکی زۆری ھەیە، دەکرێت بڵێین چالاککردنەوەی پۆستەکە و ھەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، وەک سەرۆکێکی بەئەزموون و خاوەن دەستکەوتی گەورە لە سەرۆکایەتی و ئیدارەدانی ھەرێم، جێگای ئومێدی گەورەیە، کە قۆناغی چوار ساڵی داھاتوو، قۆناغی ھەڵکشان و بووژاندنەوەی ھەرێمی کوردستان دەبێت لە سەرجەم کەرت و بوارەکانی ژیاندا، لەسەر ئاستی شەقامیش خەڵک گەشبین و خۆشحاڵن لە سەرپێخستنەوەی دەزگاکانی ھەرێم و ھەنگاوەکانی پێک‌ھێنانی حکوومەت و چاکسازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان. لێرەوە ڕێککەوتنی پارتی وەک گەورەھێز و ھێزی یەکەمی کوردستان لەگەڵ لایەنەکانی تر، بەتایبەت یەکێتی و گۆڕان، بایەخی گەورەی بۆ خەڵک و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی حوکمڕانیی کوردستان ھەیە."
عه‌زیز هه‌ورامی




