سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازى له شاندێكی شارى ئه‌كادیمیى چیكى ده‌كات

هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 6ی ئایاری 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نووسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له شاندێكی شارى ئه‌كادیمیى چیكی به‌سه‌رۆكایه‌تیی پرۆفیسۆر یۆرسلاڤ میلله‌ر، سه‌رۆكی زانكۆی پالاسكى كه به‌یاوه‌ریی میخاڵ سڤۆبۆدا، كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك له هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی په‌رله‌مانى كوردستانییان كردبوو.
له دیدارێكدا یۆرسلاڤ میلله‌ر، سه‌رۆكی زانكۆی پالاسكی، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه و رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له رووی به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه زانستییه‌كان و راهێناندا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باسى له پڕۆژه‌ی شاری ئه‌كادیمیى چیكی كرد له هه‌رێمی كوردستان کە لەلایەن زانکۆى پالاسکى و چەند زانکۆیەکى دیکەى وڵاتى چیک و بەهاوکاریى حکومەتى چیک بە نیازى ئەنجامدانى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ن لە هەولێر.
هه‌روه‌ها پوختەیەکى لە سەر مێژوو و ئاستى ئەکادیمیى زانکۆى پالاسکى لەسەر ئاستى وڵاتى چیک و وڵاتانى ئەوروپا خستەڕوو و ڕایگەیاند: "زانکۆى ناوبراو یەکێکە لەزانکۆ پێشکەوتووەکانى وڵاتى چیک و مێژووەکەى بۆ نزیکەى 500 ساڵ دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەوان بە نیازن لەسەر هەمان شێوازى زانستى و ئەکادیمیى وڵاتى چیک پڕۆگرامەکانى خوێندنیان لەشارى ئەکادیمى چیکى پێشکەش بەقوتابیانى هه‌رێمی کوردستان بکەن، هەروەها خۆشحاڵیى خۆشى دەربڕى لە به‌رامبه‌ر خەمخۆرى و پشتگیریى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ تەواوبوون و سەرکەوتنى پڕۆژەکە."
لای خۆیه‌وه. د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی كونسوڵ و شاندێكی شارى ئه‌كادیمیى چیكی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ستایشى هه‌وڵه‌كانى شاندى میوانی كرد بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پڕۆژه گرنگه و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیى بۆ خواستن و رایگه‌یاند: "دوای ده‌ستبه‌كاربوونی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كیك له لیژنه گرنگه‌كان لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵایه له‌په‌رله‌مانی كوردستان و له‌بواری خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده‌وه یاساكانمان پێویستییان به‌هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه زانستییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه"، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆشی به‌و هه‌نگاوه‌ی كۆماری چیك ده‌ربڕی كه له‌رووی خوێندنی باڵا و كردنه‌وه‌ی زانكۆیهكانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌یانه‌وێ هاوكاریى هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و رایگه‌یاند: "ده‌خوازین ئه‌م جۆره پڕۆژانه په‌ره‌ی پێبدرێت له هه‌رێمی كوردستان و پێویستمان به‌كردنه‌وه‌ی زانكۆی تایبه‌ت هه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌شداربووانی خوێندنی باڵا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی و نابێت زانكۆ تایبه‌ته‌كان به‌چاوی بازرگانی بڕوانێته كاره‌كانیان و ئامانجیان ته‌نیا به‌خشینی بڕوانامه و ده‌ستكه‌وتی مادی بێت به‌ڵكو ده‌بێت خه‌ڵكی به‌توانا و لێهاتوو و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی بۆ وڵاته‌كه‌مان به‌رهه‌م بێنن و به‌پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت و قوتابی دوای ته‌واوبوونی له‌پرۆسه‌ی خوێندن سوود له توانا‌و لێهاتوویی وه‌ربگیرێت له‌كه‌رتی گشتی بێت یاخود كه‌رتی تایبه‌ت كاری ده‌ستبكه‌وێت له‌چوارچێوه‌ی پسپۆڕییه‌كه‌ی".
هه‌ر له دیداركه‌دا د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پوخته‌یه‌ك له رێكاره یاساییه‌كانی په‌رله‌مانى بۆ پێكهینانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاره له پێشینه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ شاندی میوان شیكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "دوای پێكهینانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ده‌ستده‌كه‌ین به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و له‌خولی پێشووی په‌رله‌مان نزیكه‌ی 70 مادده نووسراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه تیایدا ماڤ و ئازادییه‌كان به‌رجه‌سته كراوه‌و بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و به‌م پێكهاتانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازییه‌كی گشتگیر به‌گوێره‌ی رێكاره یاساییه‌كانی ده‌گرێته‌به‌ر".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی كۆماری چیك كرده‌وه و رایگه‌یاند: "ده‌خوازین په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی كۆماری چیك به‌هێز بێت به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی له نێوان لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی كۆماری چیك دروست بێت بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌كترى".
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند: "ده‌خوازین په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌وپیش بچیت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا شاندێكی په‌رله‌مانی كۆماری چیك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئاگاداربوونی زیاتر له‌بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی پهیوهندیهكانان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا.




