وەزارەتی پەروەردە چەند رێنماییەك بۆ قوتابیان دەردەكات

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، چەند زانیارییەك لەبارەی تاقیكردنەوەكان بە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەدات.
لە راگەیەندراوێكدا، كە كۆپییەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردە، چەند زانیارییەكی بۆ قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاو كردەوە، كە تێیدا ئاماژە بەوە دەكەن، قوتابیی پۆلی 12ی ئامادەیی بە 3 وانە كەوتوو، دەتوانێت بەشداریی تاقیكردنەوەكانی وزاری بكات، ئەگەر لە 4 وانە زیاتر كەوتبێت، بە كەوتوو ھەژمار دەكرێت و دەمێنێتەوە بۆ ساڵی ئایندە.
لە خاڵێكی دیكەدا، وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنن، ھەر قوتابییەك یەك بابەت یان دوو ساڵ لەسەر یەك لە تاقیكردنەوەی وزاری دەرنەچێت، پێویستە مامەڵەی یەك بابەتی و دوو بابەتی لە پەروەردەكەی خۆی كردبێت، ئەگەرنا ناتوانێت بەشداری تاقیكردنەوەی وزاری بكات و بۆ ساڵی ئایندە دەبێ لە سەرجەم وانەكان تاقیكردنەوە بكاتەوە.
ئاماژەشیان بەوە كردووە، ئەگەر ھەر قوتابییەك دوو ساڵ لەسەر یەك لە تاقیكردنەوەی وزاری دەرنەچێت، بۆ ساڵی سێیەم سەرپشك دەبێت لەوەی بچێتە قوتابخانەی ئێواران یان بە شێوەی دەرەكی تاقیكردنەوەی وزاری ئەنجام بدات.
هەڵكەوت محەمەد





