نێچیرڤان بارزانی: ڕێککەوتنی تەواومان هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت

سلێمانی-KDP.info- دوای كۆبوونهوهی ههردوو شاندی دانوستاندكاری پارتی دیموكراتی كورستان و بزووتنهوهی گۆڕان له شاری سلێمانی به سهرۆكایهتیی بهڕێزان نێچیرڤان بارزانی جێگری سهرۆكی پارتی و عومهری سهید عهلی ڕێكخهری بزووتنهوهی گۆڕان كه تیایدا داكۆكی لهسه ڕێككهوتنی ههریهك له پارتی و یهكێتی و بزووتنهوهی گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینهی نویی حكوومهتی ههرێمی كوردستان كرایهوه، حكوومهتێك كه كار بۆ خۆشگوزهرانی و باشبوونی دۆخی دارایی و بهردهوامیی چاكسازی و چارهسهركردنی كێشهكان لهگهڵ بهغدا و بهرهوپێشیردنی دۆخی ههرێمی كوردستان له ههموو ڕوویهكهوه و به نیشتمانیكردنی دامهزراوهكان بكات، ههروهها ستایشكردنی ڕۆڵی ئهرێنی گۆڕان له نێوان پارتی و یهكێتی و چاكسازییهكانی حكوومهت و گرنگیی كۆبوونهوهیهكی سێقۆڵی پارتی و یهكێتی و گۆڕان بۆ ئامادهكردنی كارنامهی حكوومهت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥/٥/٢٠١٩ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له سلێمانی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕێککەوتنی کۆتاییی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە واژۆ کرا.
دوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکە، له لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا بەڕیز کۆسرەت ڕەسووڵ لە وتەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بەبۆنەی ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتییهوه لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیوای خواست کابینەی نوێی حکوومەت ببێتە هۆی بووژاندنەوەی ئابووریی کوردستان.
لای خۆیهوه بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وتەیەکدا ڕایگەیاند "بە ناوی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانهوه کە ئەمڕۆ ئێمە پێشوازی کراین لە شاری سلێمانی لەلایەن کاک کۆسرەت جێگری سکرتێری گشتی و هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسییەوە، زۆر سوپاسیان دەکەین".
بەڕێزیان هەروەها گوتی: "خۆشحاڵین بەوەی کە ئەمڕۆ ڕایبگەیەنین دوای ماوەیەکی دوور و درێژ کە خەڵکی کوردستانیش تەحەمولی ئێمەیان کرد، گەیشتینە ئەوەی ئەمڕۆ نەخشەڕێگەی دامەزراندنی کابینەی نۆیهمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی بە ئەنجام بگات. گفتوگۆکانمان ئاسان نەبوون، زۆر زەحمەت بوون، سەخت بوون، ماوەیەکی دوور و درێژی خایاند، بەڵام ئەوەی گرنگە و خۆشحاڵین بەوەی کە بڵێین و پێشتریش گوتوومە دیموکراسیەت هەروا ئاسان نییە، زەحمەتە. ئەوەی گرنگە کارەکانی ئێمە هەردوولا بە دانوستاندن و لێکگەیشتن بە ئەنجام گەیشت، چ لەگەڵ برایانی یەکێتیی نیشتمانی، چ لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان. ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە دەتوانم ڕابگەیەنم کە هەرسێ لامان ڕێککەوتنی تەواومان هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. هیوادارم ئەم سێ لایەنە بتوانین کار بکەین بۆ باشترکردنی گوزەرانی خەڵک، کار بکەین بۆ چەسپاندنی دامەزراوەی حکوومەتی هەرێم کە بە شێوەیەکی باشتر بەڕێوە بچێت و کار بکەین بۆ ئەوەی بژێویی خەڵکی کوردستان بەرەو ئاسۆیەکی باشتر ببەین".
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی له بهردهوامیی لێدوانهكهیدا ئاشكرای كرد "جاران کە کێشە دروست دەبوو لە نێوان لایەنە سیاسییەکان، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەناو خەڵک بڵاو دەبوویەوە، خۆشحاڵین بەوەی کە بڵێین ئێمە ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندووە. ڕاستە دانوستان و گفتوگۆی ئێمە قورس بووە، بەڵام لە کۆتاییدا گەیشتینە ئەنجامێکی باش کە ئەمڕۆ دەتوانم بڵێم هەرسێ لایەنمان کە لایەنی سەرەکین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، خۆمان بە براوەی ئەم پڕۆسەیە دەبینین. پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکەم و هیوادارم ئەمە سەرەتایەکی باش بێت بۆ هەموو کارە باشەکان لە هەرێمی کوردستان".
هەر سەبارەت بە سەرکەوتنی کاری شاندهكانی دانوستاندنی هەردوولا، بەڕێز جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "جێی خۆیەتی سوپاس و دەستخۆشی لە وەفدی دانوستاندنی هەردوولا بکەین، هەم پارتی و هەم یەکێتی نیشتمانی، کە لە چەند گهڕهی جیاوازدا کە وەفدەکانی پێشتر دەستیان بە دانوستان کردووە لەلایەن خۆمانەوە ماوەیەک به سهرۆکایهتیی کاک هوشیار بووە، ماوەیەک کاک فازڵ بووە، کاک مەحموود بووە، برادەرانی تر لە یەکێتی کە بەشدار بوون لەم دانوستاندنانە. گهڕی دووهەمیشیان کە کاک د. کەمال کەرکووکی و کاک عیماد ئەحمەد سەرپەرشتیی ئەم شاندهی دانوستاندنەیان کردووە، بە ڕاستی جێی خۆیەتی دەستخۆشییەکی تایبەتیان لێ بکەم بۆ تەحەمولیان، ماندووبوونیان، سەبریان، و ئەگەر ئەو تەحەمول و سەبر و ماندووبوون و پێداگرییە نەبوایە، ئەمڕۆ ئێمەش نەماندەتوانی ئەم ڕێککەوتنە ئیمزا بکەین. سوپاسیان دەکەین و سوپاسی ماندووبوونیان دەکەین و هیوادارین بە خێر و خۆشی هەموو لایەکتان ببینین و زۆر سوپاس".

.





