دوازانیاری دەر‌باره‌ی دیارنه‌مانی كارمه‌ندێكی ئاسایشی پارتی له سنووری كه‌ركووك
__2019_05_05_h16m55s3__ER.jpg)
کەرکووک-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاسایشی كه‌ركووك باس له دیارنه‌مانی كارمه‌ندێكی ئاسایشی پارتی له كه‌ركووك ده‌كات و هۆكاری دیارنه‌مانیشی ڕوون ده‌كاته‌وه.
محه‌مه‌د سه‌فه‌ر ساڵح، كارمه‌ندی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانە و دانیشتووی قه‌زای داقووقه، کە 44 كیلۆمەتر لە باشووری پارێزگای كه‌ركووكەوە دوورە، لە ڕۆژی یەکی ئەم مانگەوە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تا ئێستاش بێسەروشوێنە. عه‌مید ئیدریس ڕه‌فعه‌ت، بەڕێوەبەری ئاسایشی كه‌ركووك, بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "به‌ڵی ئه‌و كه‌سه تا ئێستاش بێسه‌روشوێنه، به‌ڵام به‌پێی زانیاریی خۆیان كه له ڕێگای ئاسیاسێڵ و دادگاوه به‌دواداچوونیان بۆ كردووه، ئه‌و كه‌سه چووه‌ته ده‌ره‌وه و دوایین جاریش له باشماغه‌وه زانیاریی له‌سه‌ر تۆمار كراوه ".
گوتیشی: "ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بەڕێوەبەرایه‌تییەكه‌مان له هه‌ولێره به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و كه‌یسه نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی خراپیی ڕه‌وشی شاره‌كه ده‌رده‌خات و نیشان دەدات كه کەرکووک له ڕه‌وشێكی خراپدایه".
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




