"لە مانگی ڕەمەزاندا هەر کەسێک بەها بەرز بکاتەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە"
__2019_05_05_h16m54s6__ER.jpg)
دهۆک-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرمانگەی چاودێریی بازرگانیی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، زۆر بە وردی چاودێریی بازاڕ دەکەن و هەر کەسێک بەهۆی هاتنی ڕەمەزانەوە بەهای کەلوپەلەکان بەرز بکاتەوە، ڕووبەڕووی سزای دادگا دەبێتەوە.
شکری شەفیق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستان ڕایگەیاند: "نۆ تیمیان بۆ چاودێریی بازاڕ پێک هێناوە، حەوت تیم ئێواران چاودێریی بازاڕ دەکەن و دوو تیمیش بەیانیان بەدواداچوون بۆ بازاڕ و بەهای کاڵاکان دەکەن و ناکرێ دەستکاریی بەهای کەلوپەلەکان بکەن."
ئەو دەشڵێت: "هەندێك لە شتەکان ئێمە بەهامان لەسەر داناون، بەتایبەت ئەوانەی لە مانگی ڕەمەزاندا خواستیان لە سەرە و ئەوەی پابەند نەبێت ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە."
كـــاروان بــاعەدری




