٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت پارەی بۆ ١٥٠ پڕۆژە ته‌رخان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە گوتی، ئەمساڵ زیاتر لە ١٥٠ پڕۆژەی جۆراوجۆریان پێشكەشی حكوومەت كردبوو و رەزامەندییش دراوە و پارەی بۆ دیاری كراوە، بۆیە بڕیارە لەمساڵدا دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت.

زانا عوزێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە بۆ ئەمساڵ زیاتر لە ١٥٠ پڕۆژەی جۆراوجۆرمان پێشكەش كردووە لە سەرتاسەری كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانیش،  حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش رەزامەندیی نیشان داوە بۆ ئەوەی پارەیان بۆ دابین بكرێت و دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت".

عوزێر گوتیشی: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر سەرجەم پڕۆژەكان دەربڕیوە كە پڕۆژەی جۆراوجۆرن و دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت لەلایەن بەڵێندەرانەوە، ھەر پڕۆژەیەكیش بەپێی قەبارەی خۆی پارەی بۆ دیاری كراوە، بۆیە چاوەڕێی خەرجكردنی پارەكە دەكەین، بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت، چونكە ماوەی چەند ساڵێكە بە ھۆی قەیرانی داراییەوە پارەمان بۆ تەرخان نەكرابوو".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار