٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان: ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی كۆتا كۆبوونەوە دەكەین.. سەرۆكایەتیی ھەرێم پێك دێت

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- شاندێكی باڵای پارتی بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆ دەبنەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێ: "ئەم كۆبوونەوەیەی ئێمە و پارتی، كۆتا كۆبوونەوە دەبێت و لەبارەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی ھەرێمەوە پێك دێین".

بڕیارە ئەمڕۆ ٥ـی ٥ـی ٢٠١٩، شاندی پارتی بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی، لە گردی زەرگەتە لەگەڵ گۆڕان كۆ ببێتەوە و لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی نوێوە گفتوگۆ بكەن.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فڕاكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەردانەكەی ئەمڕۆی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی دەبێت لەگەڵ شاندی یاوەری، كە لەبارەی دوابڕیارەكانی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كۆ دەبینەوە."

حەمە ساڵح گوتیشی: "ئەم كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ، كۆتا كۆبوونەوەیە لەبارەی یاسای سەرۆكایەتیی ھەرێم و، ڕێكارەكانی دواتریش لە ڕۆژانی داھاتوودا دیار دەبێت و كۆتایی پێدێت و سەرۆكایەتیی ھەرێم بە تەواوی دادەمەزرێ."

 

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار