٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ڤیان: ھیچ وادەیەكی فەرمی بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن دیاری نەكراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP-info- ئەگەرچی بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ١١ی ئەمساڵ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوە بچێت، بەڵام وەك بەرپرسێكی پارتی لە بەغدا ئاماژەی بۆ كرد، زۆربەی لایەنەكان بە سەرۆكوەزیرانی عێراقیشەوە، لەگەڵ دواخستنی پڕۆسەكەدان بۆ ساڵی نوێ.

دكتۆر ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "تا ئێستا ھیچ وادەیەكی فەرمی بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاری نەكراوە، تەنیا كۆمسیۆن پێشتر لە كۆبوزنەوەی لەگەڵ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران خۆیان گوتوویانە ئامادەین لە كۆتایی ئەمساڵ پڕۆسەكە بەڕێوە بەرین، ئەمە لە كاتێكدایە ھێشتا یاسای ھەڵبژاردن لەلایەن پەرلەمانەوە ھەموار نەكراوەتەوە".

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان روونی كردەوە: "دەرفەتی زۆر نەماوە لە بەردەم بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردندا بۆ ئەوەی پڕۆژەیاساكە ھەموار بكرێتەوە، ھێشتا دیاری نەكراوە چەند پارێزگای عێراق بەشداری ئەو ھەڵبژاردنە دەبن و كامیان بەشداری ناكەن".

سەبری زیاتر  گوتی: "لەسەر پرسی ھەژماركردنی دەنگەكان بۆچوونی جیاواز ھەیە، راستە ھاتووە ھەژماركردنی دەنگەكان بە ئەلیكترۆنی بێت، بەڵام ھەندێ لایەن بۆچوونیان وایە پڕۆسەی ھەژماركردنی دەنگەكان بە ھەردوو شێوازی دەستی و ئەلیكترۆنی بێت، وەلێ ئەوەش یەكلا نەكراوەتەوە".

دكتۆر ڤیان سەبری ئاشكراشی كرد: "زۆربەی كۆتلە سیاسییەكان و سەرۆكوەزیرانی عێراقیش عادل عەبدولمەھدی، لەگەڵ ئەوەدان پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دوا بخرێت بۆ ساڵی داھاتوو، لەبەر ئەوەی لە ھەندێ ناوچەی وەك مووسڵ زۆربەی خەڵكی نەگەڕاونەتەوە سەر شوێنی خۆیان و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە ھەندێ پارێزگادا زەحمەتە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار