سەردانی چینوتوێژەكان بۆ مەزاری نەمران بەردەوامە
__2019_05_04_h20m4s24__HK.jpg)
بارزان-KDP-info- سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە، لەو چوار ڕۆژەی ڕابردوودا بە دەیان شاند و هاووڵاتییانی كوردستان لە شار و شارۆچكەكانەوە بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.
بۆ نوێكردنەوەی بەڵێن و وەفا و پابەندبوونی بەردەوام بە ڕێبازی بارزانی، مامۆستایانی ئامادەییی شەمامك، كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات، شاندێكی كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای ڕوانگە، شاندێكی پارتی دیموكراتی كورد –سووریا (الپارتی) و شاندێكی هێزی پاراستنی هەولێر سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و، دوای پێشوازیكردنیان لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە، تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری ڕابەر و باوكی ڕۆحی و نەتەوەیی كورد، مستەفا بارزانی و كاك ئیدریسی هەمیشەزیندوو دانا.
ساڵانە بە هەزاران هاووڵاتی و بەرپرسانی حزبی و حكوومیی وڵاتانی جیهان و پارچەكانی دیكەی کوردستان و شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەكەن، دوای دانانی تاجەگوڵینە، سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات دەكەنەوە و بەڵێن دەدەن تا ماون لەسەر ئەم ڕێبازە درێژە بە خەبات و قوربانیدان بدەن تا بە ئاواتەكانیان دەگەن.
ڕابین شێروانی




