"فه‌ره‌نسا داوای له عادل عەبدولمه‌هدی كردووه مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی كوردستان بدرێت"

فەرەنسا-KDP.info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا باس له‌وه ده‌كات كه سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ فه‌ره‌نسا گرنگ بوو، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا به گرنگییه‌وه باسیان له باشتركردنی په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا كردووه.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "فه‌ره‌نسا ڕۆڵێكی گرنگی گێراوه له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌م سه‌ردانەی دواییی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا، فه‌ره‌نسا داوای له عێراق كردووه، مافه ده‌ستووری و یاسایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت و ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌ش له په‌یوه‌ندییه‌كان دڵخۆشكه‌ره. ئیمانوێل ماكرۆن، داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه، ددان به فیدراڵییەتی عێراقدا بنێن".
گوتیشی: "په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا زۆر باشه، فه‌ره‌نسا چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته و پێی خۆشه حكوومه‌ت زوو پێك بهێنرێت تا له ئاستی باڵادا سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن".
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




