٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لەسەر دوو پرس كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر گوتی، سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لەسەر دوو پرس كۆ دەبێتەوە، كە یەكێك لەوانە بریتییە لە خۆئامادەكردن بۆ مانگی رەمەزان، بۆ ئەوەی لەو مانگەدا بازاڕ قۆرخ نەكرێت.

عەلی رەشید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لەبارەی دوو بابەتەوە كۆ دەبێتەوە، یەكێك لەوانەش بریتییە لە بنگھێشتكردنی بەرپرسانی خۆجێیی، بۆ ئەوەی گفتوگۆ سەبارەت بە خۆئامادەكردن بۆ مانگی رەمەزان بكرێت، تا بازاڕ قۆرخ نەكرێت و كەلوپەلی ئێكسپایەر بۆ ناو بازاڕ نەھێدرێت".

عەلی رەشید گوتیشی، راپۆرتێكی دیكە پێشكەش كراوە لەبارەی پێداچوونەوە بە ژمارەی فەرمانبەرانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستاندا، كە چەندین بەرپرس بۆ ئەو مەبەستە میواداری كراون، لەوانە بەرپرسانی كاروباری كۆمەڵایەتی و سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار