كێشه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى چاره‌سه‌ر كرا

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى گه‌یاند، له ڕێى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌نده‌وه كێشه‌كانى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى چاره‌سه‌ر ده‌كرێ و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌و پرسه له‌سه‌ر هێڵن.
سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌به‌رانبه‌ر په‌راوێزخستن و كه‌موكوڕییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاو كرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى خۆپێشاندانیان كرد ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكى كوردستان دووپات له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان ده‌كاته‌وه.
زانا مه‌لا خالید ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر پرسى كێشه‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دوێنى كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى كارامه‌ندانى ته‌ندروستى ئه‌نجام داوه و دووپات له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كراوه‌ته‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار دراوه به پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ند به نوێنه‌رایه‌تى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و ڕێكخستنه‌وه‌ى كارى پیشه‌یی كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌پێى یاسا به‌ركاره‌كانى كوردستان.
زانا مه‌لا خالید ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار دراوه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئیتر سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌شدارى پێبكات له بڕیاره‌كانى و گۆڕانكارى له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان.
هۆزان سه‌مه‌د




